(سبەی):
رێپێوانی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز بۆ عه‌فرین دەستی پێ‌کرد و داوا لە پەرلەمانی کوردستان کرا لەسەر پرسی پەلامارەکانی تورکیا بۆ عەفرین بڕیار بدات.
ئه‌مڕۆ سێشممە رێپێوانی مه‌ودا درێژی ڕێكخراوی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌رو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستان له شه‌قامی سالمی سلێمانی به‌ره‌و كانتۆنی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چو، داوا له‌سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان كرا به‌رگریی له شه‌ڕڤانان و عه‌فرین بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیکەوە ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێر گردبونەوە و داوایان کرد په‌رله‌مانی کوردستان له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه بڕیار بدات.