روسیا تۆڵەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە نوسرە دەکاتەوە

(سبەی):

روسیا ئاشکرای دەکات لە تۆڵەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی لە لایەن چەکدارانی نوسرەوە، (30) چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی کوشتوە.

سایتی سپوتنیک راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی روسیای بڵاو کردەوە کە ئاماژە بە کوشتنی (30) چەکداری رێکخراوی نوسرە دەکات لەبەرامبەر خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری (سوخۆ25)ی سوپای وڵاتەکەی.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی روسیا هاتوە “دوێنێ ئێوارە فڕۆکەیەکی جەنگی (سوخۆ25) لە کاتی بۆردومانی پێگەی تیرۆریستان لە پارێزگای ئیدلیب-ی سوریا خرایە خوارەوە و تێکشکێندرا و فڕۆکەوانەکەش بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن ئەو چەکدارە کوژراوە”.

ئاشکرای کردوە، لە تۆڵەی ئەو کارەی تیرۆریستاندا، سوپای روسیا بە چەکی هەستیار هێرشی کردوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی چەکدارنی بەرەی نوسرە لە پارێزگای ئیدلیب و لە ئاکامدا (30) چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە