(سبه‌ی):
پسپۆڕێكی ئابوریی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بنه‌مای ئابوریی جیهانی هێشتا به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه.
مۆریس ۆبستفێڵد گه‌وره پسپۆڕی ئابوری له سندوفی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه: سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه و گۆڕانكارییانه‌ی به‌م دواییانه له‌بواری ئابوری‌دا هاتنه كایه‌وه، به‌ڵام هێشتاكه بنه‌مای ئابوریی جیهانی به‌هێزه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبونی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌كردنی خێراتر له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا له ئابوریی وڵاتانی زلهێزدا.
وتیشی: له رۆژانی رابردودا چه‌ند گۆڕانكاری و پشێوییه‌كمان بینی له بازاڕه‌كان له سه‌رانیه‌ری جیهان، به‌ڵام بنه‌ماكانی ئابوری جیهانی به‌هێزن و له ناوه‌ڕاستی (2016) به‌دواوه ئه‌و بنه‌مایانه به‌هێزتر ده‌بن.