(سبه‌ی):
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران ره‌خنه‌ی له په‌لاماره‌كانی توركیا گرت بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه خزمه‌ت به هیچ وڵاتێك ناكات له ناوچه‌كه‌دا.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی روسیا، رۆحانی رایگه‌یاند: گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی سوریا خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌ك ناكه‌ن و ئێرانیش خوازیاره سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه رێز له یه‌كێتیی خاكی سوریا بگرن.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا رۆحانی پێشوازیی كردوه له ئه‌نجامدانی خولێكی نوێێ دانوستان له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی له‌نێوان ئێران و روسیا و توركیا.