(سبه‌ی):
ئیریك باهۆن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی هیچ پلانێكی نیه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له مه‌نبه‌ج.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه هیواشی خواست كه توركیا له عه‌فرینه‌وه هه‌نگاو نه‌نێت به ئاراسته‌ی مه‌نبه‌ج و وتیشی: ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و باره‌یه‌وه چونكه ئه‌مه وا ده‌كات له شه‌ڕی دژ به داعش دوربكه‌ونه‌وه.
ئیریك باهۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه په‌یوه‌ندی به توركیاوه بكات له‌پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دیكه.
ئه‌و لێدوانه‌ی پنتاگۆن پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندبو، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مه‌نبه‌ج جێی قبوڵكردن نیه داواشی له ئه‌مه‌ریكا كردبو كه ئه‌و هێزانه بكشێنێته‌وه.