هاوپەیمانان؛ بۆ پاراستنی شەڕڤانان بۆردومانی چەکدارانی ئەسەد دەکەن

(سبەی):

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێرشی ئاسمانی دەکات سەر گروپێکی سەر رژێمی ئەسەد، کە لە سەنگەرەکانی شەڕڤانانی هەسەدە نزیک بونەتەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ سەر گروپێکی چەکداریی رژێمی سوریا لە رۆژهەڵاتی روباری فورات لە ناوچەی دێرزور، بەهۆی نزیکبونەوەیان لە سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەپێی سەرچاوەکە، هاوپەیمانان رێگرییان کردوە لە هێرشی ئەو گروپە چەکدارییە کە لە (500) کەس پێکهاتون و خۆیان بۆ هێرشێکی بەرفراوانی رێکخراو ئامادەکردوە بۆ سەر شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی دێرزور

هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامدراوە، کە بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمەریکی، ئەو گروپە چەکدارە بە چەکی قورس و بە پشتیوانی تۆپخانە و دەبابە و سیستمی موشەکی جۆراوجۆری فۆهات و مۆرتەر پلانیان داناوە هێرش بکەنە سەر هاوپەیمانەکانیان لەسەر زەوی، کە مەبەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرای کردوە؛ ئەو هێزەی رژێمی سوریا بە تەواوەتی لە هێزەکانیان نزیک بونەتەوە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و تەنها هەشت کیلۆمەتریان ماوە بگەنە هێڵی جیاکەرەوەی ناوچەکانی کەمکردنەوەی ئاڵۆزیی لە روباری فورات.

هۆکاری هێرشەکەی گێڕاوەتەوە بۆ بەرگریی کردن لە هێزەکانی هاوپەیمانی و هێزەکانی سوریای دیموکرات و وەڵامدانەوە هەر کارێکی دوژمنکارانە بۆ سەر شەڕڤانان کە بەشێکن لە هێزی روبەڕوبونەوە و شەڕی داعش لە سوریا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە