به‌غدا یارمه‌تیی‌ كۆمپانیا روسیه‌كان ده‌دات كه‌ له‌ هه‌رێم كارده‌كه‌ن

(سبه‌ی‌):

حکومەتی بەغدا، یارمەتی کۆمپانیا نەوتییەکانی روسیا دەدات بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

میخایل بۆگدانۆف،‌ جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا ئاشكرای كرد، به‌غدا یارمه‌تی‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌ روسییه‌كان ده‌دات كه‌ له‌ عێراق كارده‌كه‌ن، له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ كاری‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌غداوه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌ ئاژانسی‌ سپۆتنیكی‌ روسی‌ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، بۆگدانۆف رایگه‌یاندوه‌، كۆمپانیا روسییه‌كانی‌ بواری‌ نه‌وت له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاركردن و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رجه‌م پرسه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ كاری‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت، ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ به‌غدا، به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان ئه‌و كێشانه‌ له‌به‌رچاو ده‌گرن كه‌ روبه‌ڕوی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا بیانییه‌كان بونه‌ته‌وه‌.

له‌ئێستادا ژمارەیەک كۆمپانیای‌ روسی‌ له‌ عێراق كارده‌كه‌ن وه‌ك (لۆك ئۆیڵ) و (گازپڕۆم) و تائێستا چه‌ندین كێڵگه‌ی‌ نه‌وتییان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دۆزیوته‌وه‌ و په‌ره‌یان پێداوه‌.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە