کوەیت؛ وەفدێکی هەرێم بەشداری کۆنگرەی بونیادنانەوەی عێراق دەکات

(سبەی):

وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە بەشداری لە کۆنگرەی دوبارە بونیادنانەوەی عێراق بکات کە لە وڵاتی کوەیت بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی سپوتنیک لەزاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەشداری وەفدەکەی هەرێم بە بانگهێشتنامەی فەرمی بوە لەلایەن رێکخەرانی کۆنگرەکەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەفدەکەی هەرێم لە وەزیری پلاندانان و پارێزگاری شارەکانی هەرێم پێکهاتوە.

لەوبارەیەوە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە (سبەی) راگەیاند؛ کە بانهگێشتنامەی فەرمییان ئاڕاستەکراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکەی کوەیت کە بڕیارە رۆژانەی (12 بۆ 14)ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە کارنامەی وەفدەکەی هەرێمیش، پارێزگاری سلێمانی رونیکردەوە، لە کۆنگرەکەدا لەسەر سێ ئاڕاستە کاردەکرێت، یەکەم کۆمەک و شێوازی بەشداری ئەو وڵاتانەیە لە دوبارە بونیادنانەوە عێراق و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆژەکان، دوەمیش راپۆرتێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لە (310) لاپەڕە پێکهاتوە و پارێزگاکانی هەرێمیشی تێدا جێکراوەتەوە بە هەڵەبجەشەوە بۆ ئەوەی پرۆژەی تێدا بکرێت.

وتیشی: ئاراستەی سێیەمیش، پرۆژەی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و پارێزگاکانی هەرێمە بۆ ئەنجامدانی پرۆژە تیایاندا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە