کیم جۆن ئۆن بانگهێشتی سەرۆکی کۆریای باشور دەکات

(سبەی):

سەرۆکی کۆریای باکور بە فەرمی داوا لە سەرۆکی کۆریای باشور (مۆن جی ئین) دەکات سەردانی پیۆنگ یانگ بکات لە نزیکترین کاتتدا.

سەرۆکی کۆریای باشور رایگەیاند؛ پێویستە هەردو کۆریا کاربکەن بۆ ئەوەی ئەو دیدارە روبدات و داواشی لە کۆریای باکور کرد بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا.

پێدەچێت لەکاتی رودانی ئەو دیدارە لەنێوان سەرۆکی هەردو وڵات، ببێتە پێشهاتێکی گرنگ لە پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان هەردو وڵات و بە یەکەمین دیداری نێوان هەردو سەرۆکیش دادەنرێت لەماوەی (10) ساڵی رابردودا.

داواکەی سەرۆکی کۆریای باکور لەرێگەی کیم یو جۆنگ، خوشکییەوە ئاڕاستەی سەرۆکی کۆریای باشور کراوە، کە ناوبراو ئێستا سەرۆکایەتی وەفدی وەرزشی وڵاتەکەی دەکات لە ئۆلۆمپیادی زستانەی کۆریای باشور.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە