(سبەی):
لە یەکەم رۆژی گەورەترین کەرنەڤاڵی ساڵانەدا لە بۆلیڤیا بەهۆی چەند روداوێکی جیاجیاوە، (91) کەس کوژران و برینداربون.
پۆلیسی بۆلیڤیا بڵاویکردەوە، خوێناویترین روداوی کەرنەڤاڵەکە، تەقینەوەی بۆری غاز بوە کە بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و (47) کەسی دیکەش برینداربون، جگە لەوەش بەهۆی چەند روداوێکی دیکەوە (13) کەس گیانیان لەدەستداوە و (50) کەسی دیکەش برینداربون، بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەکانی لاباز-ی پایتەخت چارەسەریان بۆ دەکرێت.
ساڵانە لە بۆلۆڤیا گەورەترین کەرنەڤاڵی فۆلکلۆری و ئاینی لە بۆلیڤیا بەڕێوەدەچێت کە نزیکەی (400) هەزار کەس لە وڵاتانی جیهانەوە سەردانی دەکەن و هەزاران کەسیش لەناوخۆی ئەو وڵاتە بەشداری تێدا دەکەن.