ئیسرائیل: روسیا یاریزانی سەرەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە نەک ئەمەریکا

(سبەی):

جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری دیپلۆماسی رایدەگەیەنێت؛ ئێستا روسیا یاریزانی سەرەکییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک ئەمەریکا، بۆیە واشنتۆن هیچ هەژمونێکی لە سوریا نییە.

مایکل ئۆرن، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری دیپلۆماسی ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا روسیا کۆنترۆڵی دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردوە و لەنێوان ئیسرائیل و سوریا و ئێران گەمەی خۆی دەکات.

ئۆرن بە ئاژانسی بلومبێرگ-ی رایگەیاندوە؛ ئەمەریکا ئەو لایەنەیە کە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات، بەڵام بە رونی ئەمەریکا لە دەرەوەی یارییەکەیە و هیچ هەژمونێکی لە سوریا نییە، بەوپێیەی هیچ باڵانسێکی تێدا دانەناوە.

رونیکردەوە، روسیا توانای راگرتنی ئەو روبەڕوبونەوانەی هەیە کە لەسەر سنور رویانداوە و هەمو ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچێت روسیا ئەو روبەڕوبونەوەیە رابگرێت.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە