(سبەی):
بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتیمانی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی گەورەترین جبەخانەی موشەکییە و ئەوەش بە مەترسیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دانیەڵ رەی کۆتس بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئەمەریکا (DNI) دەڵێت: “کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوژمنی ژمارە یەکی خۆمان دەزانین، چونکە خاوەنی گەورەترین جبەخانەی موشەکییە لە جۆری بالیستی و زیاترین پشتیوانیی گروپە تیرۆریستییەکان دەکات لە عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان”.
هەروەک وتویەتی؛ “تاران تۆڕێکی تیرۆریستیی لەسەرتاسەری جیهان پێکهێناوە و بارودۆخی ناوچەکەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی دەسەڵاتی ئێرانە و دەبێت رێگریی لێبکرێت”.
کۆتس جەختی لەوە کردوەتەوە؛ تاران بە دروستکردنی جبەخانەی موشەکی دەیەوێت پلانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات بە تایبەت لە عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان، کە ئەمە لە لایەن ئەمەریکاوە بەهەمو شێوەیەک رەت دەکرێتەوە، چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریستان بوەتە دوژمنی ژمارە یەکی ئەمەریکا.