کێشەى جوتیارانى هەرێم دەگەیەنرێتە نەتەوەیەکگرتوەکان

(سبەی):

لیژنەى کشتوکاڵى پەرلەمان کێشەى جوتیارانى هەرێم و پێنەدانى شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتى ناوەندەوە دەگەیەنێتە نوێنەرایەتى نەتەوەیەکگرتوەکان لە هەرێم.

عەبدولڕەحمان عەلى، ئەندامى لیژنەى کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ئاودێری و بەنداوەکان لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانی بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان  (UN)مانکرد لەشاری هەولێر و لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگێز بەرپرسی رێکخراوەکە لە هەرێمی کوردستان کۆبوینەوە داخوازییەکانی جوتیارانی کوردستان و ئەو زوڵم و ستەمەی لێیاندەکرێت لەپێنەدان و نەناردنی پارەی گەنمی ساڵەکانی ( 2014، 2015 و2016) کەبڕی پارەی ئەو سێ ساڵەی تائێستا پێیان نەدراوە (591) ملیار و (243) ملیۆن دینارە.

وتیشى: “لەو یاداشتەی ئاڕاستەمانکردن بە راشکاوی داوامانکرد کەنابێت جوتیارانی کوردستان و بەرکەوتە و شایستە داراییەکانیان بکرێنە قوربانی ململانێ و ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند و داوامانکرد رۆڵی خۆیان بگێڕن لە فشار خستنە سەر حکومەتی ناوەند”.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ بەرپرسی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڵێنی دا هەر ئەمڕۆ پەیامەکەمان بگەیەنێتە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق بۆئەوەى لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرپرسانی ناوەند تاوتوێى بکەن و کاری لەسەر بکرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە