تیلەرسۆن: پشتیوانی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات دەکەین

(سبەی):

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەینێت؛ لە نیگەرانییەکانی ئەنکەرە تێدەگەن بۆ پاراستنی سنورەکانی و هەروەها پشتیوانی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات دەکەین بەشێوەیەکی دیاریکراو، تورکیاش دەڵێت: نیگەرانییەکانی خۆمان بە ئەمەریکا گەیاند.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند؛ داوا لە تورکیا دەکەین دان بەخۆیدا بگرێت لە عەفرین.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوپات کردەوە و رایگەیاند؛ پشتیوانی ئەوان بەشێوەیەکی دیاریکراوە و ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

وتیشی: نیگەرانین لە دەستگیرکردنی فەرمانبەرانی دیپلۆماسی لە تورکیا و داوای ئازادکردنیان دەکەین.

رونیکردەوە، ئەوان لەگەڵ تورکیا دەیانەوێت بگەنە چارەسەری سیاسی لە سوریا لەسەر بنەمایەکی دیموکراسی.

لای خۆیشییەوە، مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند؛ کە داوایان لە ئەمەریکا کردوە هەنگاوی کردەوەیی بنێت سەبارەت بە قەیرانەکانی سوریا و سەرجەم نیگەرانییەکانی خۆیشیان بە ئەمەریکا گەیاندوە.

وتیشی: ئەوان دەیانەوێت یەپەگە لە مەنبەج دەربکەن و دواتر لەگەڵ ئەمەریکا هەنگاوی دیکە دەنێن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە