ناکۆکیی سیاسیی پشیلەکانیش دەگرێتەوە

شەڕى نێوان دو پشیلەکە

(سبەی):

پشیلەکەی ماڵی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ناکۆکییان هەیە و گرژییەکان گەیشتوتە پەلاماردان و پەت پچڕان.

بڵاوبونەوەی شەڕی پشیلەیەکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ پشیلەی ماڵی سەرۆک وەزیران کە ناوى (لەری) لێنراوە لە بنەڕەتدا بەرپرسن لە گرتنی مشکەکانی وەزارەتی دەرەوە و ماڵی سەرۆک وەزیران سەرنجی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ ناکۆییە سیاسییەکان لەو وڵاتە راکێشاوە و بە توانجەوە وەک چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (برێکسیت) وەسف کراوە.

شەڕەکە برینداری لێنەکەوتەوە و تەنها بە پچڕانی پەتی ملی پشیلەکەی ماڵی تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆتایی هاتوە.

لەری، پیشیلەکەی ماڵی سەرۆک وەزیران کە خاوەنی ئاکاونتی رەسمی تویتەرە، هەواڵەکەی پشتڕاست کردوە، ئەوەش بەوەى لە ئەکاونتی یەکێکی دیکە وەریگرتوە و دایناوەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە