لاڤرۆڤ: دەبێت دیمەشق لەگەڵ کوردەکان بکەوێتە گفتوگۆ

(سبەی):

وەزیری دەرەوەی روسیا داوا لە دەسەڵاتدارانی سوریا دەکات بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ کوردەکان و ئاماژە بەوەش دەکات، گفتوگۆ باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند؛ روسیا داوا لەسەرجەم یاریکەرە دەرەکییەکان و بەتایبەتیش ئەوانی لە سوریا بونیان هەیە، گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بکەن.

وتیشی: ئەوەی پەیوەستە بە دۆخی عەفرین و چۆنیەتی چارەسەرکردنی، جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی سەرجەم کێشەکان دەبێت لە سوریاوە چارەسەر بکرێن و رێز لە سەروەری خاکی سوریا بگیرێت.

هەروەها رونیکردەوە کە حکومەتی دیمەشق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ نوێنەری هەمو پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان بکەوێتە گفتوگۆکردن لەنێویشیاندا کوردەکان.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە