(سبه‌ی):
بڕیاره ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگ بدات له‌سه‌ر پرۆژه‌بڕیارێك بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ له‌سوریا ئه‌ویش له‌پێناو گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاریی مرۆیی و پێداویستی پزیشكی به لێقه‌وماوانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا رون نیه ئاخۆ ئه‌و پرۆژه‌بڕیاره له‌لایه‌ن روسیای هاوپه‌یمانی سوریاوه پشتیوانی ده‌كرێت یان نا.
ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌بڕیاره پاش بۆردومانكردنی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات دێت له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریاوه كه دوایین ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنه له سوریا، هاوكات رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوش ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای راگرتنی به‌په‌له‌ی ئه‌و بۆردومانانه‌ی كرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش روسیا پێشنیاری چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد له‌ناو پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن كوه‌یت و سویده‌وه داڕێژراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه داڕشتنی پرۆژه‌بڕیاره‌كه ناواقعییه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش ناتوانن ئاگربه‌ست له سوریا بهێننه كایه‌وه به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه‌بڕیاره پێویستیی به ده‌نگی (7) ئه‌ندامی هه‌یه به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هیچ كام له (5) ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه مافی ڤیتۆ له‌دژی به‌كارنه‌هێنن ئه‌وانیش بریتین له روسیا و چین و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا.
له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی سوریاوه كه له ساڵی (2011)وه ده‌ستی پێكردوه تاوه‌كو ئێستا، روسیا مافی ڤیتۆی له‌دژی (11) بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌كارهێناوه.