(سبه‌ی):
سایتی (ئیكۆنۆمیست) هه‌واڵێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه، داعش ملیۆنان دۆلاری له عێراق و ناوچه‌كه‌دا بردوه و شاردونیه‌ته‌وه.
له‌گوێره‌ی ئه‌وا هه‌واڵه، داعش له‌چه‌ندین بواردا وه‌به‌رهێنانی كردوه له عێراق و هه‌ره‌ها به‌بڕی زه‌به‌لاح ئاڵتونی كڕیوه له ناوخۆی توركیا و به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی پاره بۆ تاقم و گروپه لایه‌نگره‌كانی.
به‌وته‌ی بازرگانێكی ئاڵوگۆڕی دراو كه له بارزگانیكردن له‌گه‌ڵ داعش تێ,ه‌گلاوه، “پێشبینی ناكرێت و باوه‌ڕ به‌وه ناكرێت كه داعش چه‌ند بڕه‌پاره‌ی زه‌به‌لاحی له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردوه و شاردونیه‌ته‌وه”، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتارێكی عێراق كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه وای ده‌خه‌مڵێمێت كه داعش نزیكه‌ی (400) ملیار دۆلاری بردوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا له‌كاتی كشانه‌وه و تێكشكانیدا.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه، داعش له‌كاتی داگیركردنی چه‌ند به‌شێكی خاكی عێراق و سوریا، پاره‌یه‌كی زۆری یه‌ده‌گی پێكه‌وه ناوه له‌ڕێی فرۆشتنی نه‌وت و وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه و رفاندنی هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر نزیكه‌ی (500) ملیۆن دۆلاری ناو بانكه‌كانی عێراقدا و ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و گروپه ببێته ده‌وڵه‌مه‌ندترین گروپی تیرۆریستی له جیهاندا به‌جۆرێك كه كۆی داهاتی ناوخۆی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له ساڵی (2015)دا به شه‌ش ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه داعش چه‌ندین بنكه‌ی ئاڵوگۆڕی دراویان له‌ناوخۆی عێراق پڕپاره كردوه و ته‌نانه‌ت به‌شداریشیان كردوه له مه‌زادی بانكی ناوه‌ندیی عێراقدا له ساڵانی (2014) و (2015)دا، ئه‌مه‌ش رێگاخۆشكه‌ر بو بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دراوی دیناری عێراقی به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌وته‌ی بازرگانانی بواری ئاڵوگۆڕی دراو له توركیا كه سنوریان به سوریاوه‌یه، داعش له ساڵی رابردوه‌وه بڕێكی زۆر زه‌به‌لاح پاره‌ی له خه‌لافه‌ته‌كه‌یه‌وه بردوه‌ته ده‌ره‌وه و زۆرینه‌ی ئاڵوگۆڕه دراوییه‌كانیش له توركیا كراون و به‌وته‌ی كه‌سانی شاره‌زا له بواری هه‌واڵگری، پێشبینی ده‌كرێ كه پاره‌كان هه‌ڵگیرابن له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان له چالاكییه‌كانی داهاتوی شانه نوسنوه‌كانی گروپه‌كه‌دا.