رێپێوانی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی بەرخودانی عەفرین ئەنجامدەدرێت

دیمەنێک لە خۆپیشاندانى (29)ى مانگى رابردوى شارى سلێمانى بۆ پشتیوانى لە عەفرین

(سبەی):

بە دروشمی “باشور پشتیوانی بەرخودانی عەفرین دەکات” رێپێوان و گردبونەوەی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی بەرخودانی عەفرین ئەنجامدەدرێت.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (K.N.K) بە بەشداری و هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و زانایانی ئاینی و سەرجەم پێکهاتەو چین و توێژەکان، رێپێوان و گردبونەوەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی لە سەرتاسەری باشوری کوردستان بۆ پشتیوانی بەرخودانی عەفرین سازدەکات.

رێپێوان و گردبونەوەکە بە دروشمی “باشور پشتیوانی بەرخودانی عەفرین دەکات” سەعات (2)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 24-2-2018 لە شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، قەزای سۆران، کۆیە، کەلار) بەڕیوەدەچێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە