لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتی میسر

عەبدولفەتاح سیسی و موسا مستەفا

(سبەی):

دەستەی نیشتیمانی هەڵبژاردنەکان لە میسر، ئەمڕۆ هەینی لیستی کۆتایی پاڵێوراوانی پەسەندکراوی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتەی دەرکرد.

بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە (26)ی ئاداری داهاتو بەڕێوەبچێت ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، کێبڕکێ لە نێوان هەردو کاندیدی پەسەندکراو، عەبدولفەتاح سیسی و موسا مستەفا دەبێت بۆ سەرۆکایەتیکردنی میسر.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردوە، کە هەردو کاندید رێوشوێن و مەرجە یاساییەکانیان تەواو کردوە، هەروەها سمبولی هەردو کاندید بۆ هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن پەسەندکراون، ئەستێرە سمبولی عەبدولفەتاح سیسیەو فڕۆکە سمبولی موسا مستەفایە کە سەۆرکی حیزبی غەدی میسرییە.

وەک بڕیاری لێ دراوە، لە رۆژی (24-2-2018)ەوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و بۆ ماوەی (28) رۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها رۆژانی (24 بۆ 26)ی نیسان دیاریکراوە بۆ جەولەی دوەمی هەڵبژاردنەکە ئەگەر هاتو هیچ یەک لە کاندیدەکان نەیانتوانی رێژەی زیاتر لە (50)ی دەنگەکانی جەولەی یەکەم بەدەستبهێنن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە