(سبەی):
هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا پێشنیازى فراکسیۆنى گۆڕان لە دیاریکردنى (400) هەزار دینار وەک کەمترین موچەى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان، پەسەند بکرێت کە لە بەرژەوەندى زۆرێک لە خەڵک و ئەو کەسانەیە ساڵانێکى زۆر خزمەت دەکەن، بەڵام ئەو بڕە پەسەند نەکرا.
عەلى حەمەساڵح پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان و جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمان بە (سبەى) رایگەیاند؛ ئه‌مڕۆ لە کاتى گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر مادەیەکى تایبەت بە خانەنشینى لە پڕۆژه یاسای چاکسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان لە پەرلەمانى کوردستان، پێشنیارمان کرد که‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی (400)هه‌زار دینار بێت، بەڵام ئه‌م پێشنیاره ته‌نیا (37) ده‌نگی هێنا و تەنها پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى و یەکگرتوى ئیسلامى دەنگیان پێدا و دیاریکردنى کەمترین موچەى خانەنشینى بە (300) هەزار دینار بە دەنگى (52) پەرلەمانتار جێگیرکرا”.
وتیشى:”ئه‌گه‌ر که‌مترین موچه‌ی خانه‌نشینی (400) هه‌زار دینار بێت کە نزیکه‌ی (78) هه‌زار که‌س سودمه‌ند ده‌بون، پێویستی ته‌نیا به (12) ملیۆن دۆلار هه‌بو، ئەوەش رەتکرایەوە لەکاتێکدا ئێمە جەختمان کردەوە لەوەى کە ته‌نها له ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ دینار بانکێک مانگانه (25) ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت و به‌نیوه‌ی ئه‌م پاره‌یە گرفتی هه‌مو خانه‌نشین چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بەڵام پەسەند نەکرا”.
هەروەک جەختیکردەوە؛ بەپێى ئەو زانیاریانەى خستویانەتەڕو، هیچ پاساوێکى موقنیع نەبوە بۆئەوەى دیاریکردنى (400) هەزار دینار وەک کەمترین بڕى خانەنشینى رەتبکرێتەوە، بەڵام بە زۆرینەى دەنگى پەرلەمانتارانى دیکە ئەو بڕە پەسەند نەکرا.