وەزیرى نەوت: لاریمان نییە بەکارکردنى رۆزنەفت لە کەرکوک

لعێبى و دیدیر

(سبەی):

وەزیرى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت لارییان نییە لەوەى کۆمپانیاى رۆزنەفتى روسى لە کەرکوک کاربکات، بەڵام ئەوە دواى رێککەوتن و هەماهەنگیى لەگەڵ کۆمپانیاى (BP)ى بەریتانى و لەرێگەى حکومەتى ناوەندەوە.

جەبار لعێبى وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژە بەوە دەکات دەرگاى وەزارەتەکەى واڵایە بە روى کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکاندا بۆ بەشداریى لە پرۆژەکانى وەبەرهێنانى تایبەت بە ئامادەکردن و گەشەپێدانى پاڵاوگە و کێڵگە و بۆرییە نەوتیەکان.

لە کۆبونەوەشیدا لەگەڵ دیدیر کاسیمیرۆى جێگرى بەڕێوەبەرى هەرێمى کۆمپانیاى رۆزنەفتى روسى، لعێبى ئەوەى خستوەتەڕو کە لارییان نییە لەوەى کۆمپانیا روسیەکە بەشداریی بکات لە فراوانکردنى کارەکانى لە سەرجەم کێڵگەنەوتییەکانى پارێزگاى کەرکوک، بەڵام ئەوەش دواى هەماهەنگى و رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاى (BP)ى بەریتانى لەرێگەى حکومەتى عێراقەوە.

هەروەک لعێبى باسى لەوەکردوە کە وەزارەت دەیەوێت داهاتى دارایى زیادبکات و بۆئەوەش ئامادەیە بە بەگەڕخستنەوە و زیادکردنى هەناردەى نەوتى کەرکوک لەرێگەى بەندەرى جەیهانەوە بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە