ئێران: بە مەرج گفتوگۆ لەسەر بەرنامە موشەکییەکانمان دەکەین

(سبەی):

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایدەگەیەنێت؛ بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەسەر بەرنامە موشەکییەکانیان ناکەن، تا ئەوکاتەی رۆژئاوا چەکە ئەتۆمی  وموشەکە دور مەوداکانی لەناو دەبات.

ژەنەراڵ مەسعود جەزائیری، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاژانسی (ئیرنا)ی وڵاتەکەی راگەیاند؛ ئەوانەی ئەمەریکا باسی لێوە دەکات سەبارەت بە سنوردارکردنی توانا موشەکییەکانی ئێران، تەنها خەیاڵی خۆیانە.

وتیشی: گفتوگۆکردنی ئێران لەسەر بەرنامە موشەکییەکانی مەرجدار بە لەناوبردنی چەکە ئەتۆمییەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا و موشەکە دورمەوداکان.

ئەوە لەکاتێکدایە کە مانگی رابردو، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەوێت سەردانی ئێران بکات بۆ تاوتوێکردنی بەرنامە موشەکییەکانی ئێران و ئەمەریکاش سەبارەت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێران، چەندین جار هۆشداری هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەی داوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە