براوەکانی ئۆسکاری (2018) بناسە

(سبەی):

ناوی براوەکانی خەڵاتی ئەکادیمیای زانست و هونەری سینەمای ئەمەریکی (ئۆسکار) لە هۆڵیود ئاشکرا کرا و خەڵاتەکانیش بەمشێوەیە دابەشکران:

 

باشترین فیلم

فیلمی (The Shape of Water) توانی خەڵاتی باشترین فیلم بەدەست بهێنێت.

باشترین کچە ئەکتەر

رانسیس ماک دۆرماند توانی خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەر وەربگرێت بەهۆی رۆڵبینینی لە فیلمی (Three Billboards Outside Ebbing, Missouri)

باشترین ئەکتەر

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو درا بە گاری ئۆڵدمان کە رۆڵی سەرەکی لە فیلمی (The Darkest Hour) تێپەڕدەبێت.

دەرهێنان

خەڵاتی باشترین دەرهێنانی سینەمایی درا بە دەرهێنەری مەکسیکی، گیلیرمۆ دۆلتۆرای لەپای کاری دەرهێنان بۆ فیلمی (The Shape of Water). 

باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ

گۆرانی (Remember Me) خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا وەکو باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ لە فیلمی (Coco) 

مۆسیقای وێنەگرتن

هەروەها خەڵاتی باشترین مۆسیقای فیلم درا بە ئەلیکساندەر دیسبپلات، لە فیلمی (The Shape of Water.).

وێنەگرتنی سینەمایی

هەروەها فیلمی (2049Blade Runner) خەڵاتی رۆجەری دیکینزی وەرگرت بۆ باشترین وێنەگرتن.

سیناریۆی بنەڕەتی

ئەم خەڵاتە دەدرێت بە باشترین نوسەر کە پشت بە بابەتی بڵاوکراوەی پێشوتر نەبەستێت و ئەمساڵیش جۆردان بێل لە فیلمی (Get Out) بوە خاوەنی خەڵاتەکە.  

سیناریۆی وەرگیراوە

فیلمی (Call me by your name) نوسەر جەیمس ئایفوری توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو بەدەستبهێنێت.

ئەکتەری یاریدەدەر

ئالیسۆن گاتی، وەکو باشترین کچە ئەکتەری یاریدەدەر دیاریکرا لەپای رۆڵبینینی لە فیلمی (I, Tonya)، هەروەها سام رۆکیۆل باشترین خەڵاتی ئەکتەری یاریدەدەری وەرگرت لە فیلمی (Three Billboards Outside Ebbing, Missouri).

فیلمە ئەنیمەیشنەکان

·   فیلمی (Coco) توانی ئۆسکاری باشترین ئەنیمەیشن بباتەوە کە چیرۆکەکە باس لە منداڵێک دەکات ناوی میگۆل-ە و خۆی لە خاکی مردوەژاب دەبینێتەوە لە ئاهەنگی مەکسیکییەکان بەو بۆنەیەوە، فیلمەکە لەلایەن (پیکسار)ی سەر بە کۆمپانیای واڵت دیزنی بەرهەمهێندراوە.

·  هەروەها فیلمی ئەنیمەیشنی (Dear Basketball) وەکو باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن دیاریکرا.
 

کورتە فیلمەکان

فیلمی (The Silent Child) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەدەستهێنا.

فیلمە بیانییەکان

هەروەها فیلمی (A Fantastic Woman) کە لە چیلی بەرهەمهێنراوە، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بەدەستهێنا.

دیلمی دۆکیومێنتاری

فیلمی (Icarus) توانی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری بەدەست بهێنێت، هەروەها فیلمی (405  Heaven Is a Traffic Jam on the 405) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکیومێنتاری بەدەستهێنا.

خەڵاتی دیکەی ئۆسکار

(2049 Blade Runner) خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ڤیژوەڵ ئیفکێت بردەوە

هەروەها فیلمی (Phantom Thread) ئۆسکاری باشترین دیزاینی بردەوە و (Darkest Hour) خەڵاتی باشترین ماکیاژی بەدەستهێنا.

فیلمی (Dunkirk) دو ئۆسکاری بەدەستهێنا بۆ باشترین مۆنتاژ و هەروەها میکساجی دەنگ

هەروەها فیلمی (The Shape of Water) خەڵاتی باشترین بەرهەمهێنان و دیزاینی بەدەستهێنا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە