(سبەی):
ژمارەیەک بەرپرسی کۆشکی سپی، نیگەرانی خۆیان لە دۆخی دەرونی دۆناڵدە ترەمپ دەردەبڕین و ئاشکرای دەکەن، ئەوەندەی نەماوەی ترەمپ بەتەواوەتی شێت بێت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی ئەو قەیران و ناکۆکی و ئاڵۆزییانەی روبەڕوی دەبێتەوە، بەتایبەتی رەخنە بەردەوامەکان لەسەر بڕیارەکانی و کێشەی جارید کۆشنەری زاوای، ترەمپ بەتەواوەتی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لەڕوی دەرونییەوە بەرەو شێتبونی تەواوەتی دەچێت.
بەپێی راپۆرتەکە؛ ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندان و بەرپرسانی کۆشکی سپی، نیگەرانن لە دۆخی دەرونی ترەمپ بەهۆی ناکۆکییە بەردەوامەکانی و کەوتنە ژێر کاریگەری رەخنەی کەناڵەکانی راگەیاندن لەسەر بڕیارەکانی و هەڵچونی بەردەوامی و ترسیان لەوە هەیە بەتەواوەتی ژیری خۆی لەدەستبدات.
بەپێی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی رۆژنامەنوسانی واشنتۆن پۆست، کە پشتیان بەستوە بە لێدوان و زانیاریی یاریدەدەر و کەسە نزیکەکانی ترەمپ، رەنگە تا نیوەی ئەمساڵ بتوانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات و لەکۆتاییدا بەرەو شێتبونی تەواوەتی دەچێت و کەسانی دەوروبەری ترەمپ ئەوپەڕی دودڵن و هەستدەکەن کە دۆخی ترەمپ بەرەو خراپ بون دەچێت.
بەوتەی باری مەکافیری، جەنەراڵی چوار ئەستێرەی خانەنشین: سەرۆک ترەمپ توشی هەڵچون و داچونێکی زۆری دەرون بوە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆتاییەکی باشی نابێت و بەهۆی فشارە زۆرەکانی سەری رەنگە نەتوانێت چیتر بەرگە بگرێت.
کیشەی جارید کۆشنەری هاوسەری ئیفانکای ترەمپ، ئەوەندەی دیکە کاریگەریی لەسەر سەرۆکی ئەمەریکا دروست کردوە و بەپێی چەند سەرچاوەیەکی کۆشکی سپی، ترەمپ ژمارەیەک کارمەندی تیمەکەی و لێکۆڵەرانی راسپاردوە کە لێکۆڵینەوە لە تێوەگلانی کۆمپانیای زاواکەی بکەن تابزانن چەند لەو دۆسیانەوە گلاوە کە میدیاکانی ئەمەریکا باسی دەکەن.