(سبه‌ی):
رێكخراوی (ئه‌نجومه‌نی هاوڵاتیان بۆ ئاسایشی گشتی و لیژنه‌ی دادپه‌روه‌ری) كه رێكخراوێكی ناحكومیی مه‌كسیكییه له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا ناوی مه‌ترسیدارترین شاره‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، له راپۆرته‌كه‌دا (50) شار له سه‌رانسه‌ری جیهان وه‌ك مه‌ترسیدارترین شار ده‌ستنیشان كراون و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وڵاتی به‌رازیل زۆرترین شاری مه‌ترسیداری تێدایه كه ژماره‌یان ده‌گاته (17) شار.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، مه‌ترسیدارترین شاری جیهان كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت بریتییه له شاری (لۆس كابوس) له وڵاتی مه‌كسیك و له‌دوای ئه‌ویش شاری كاراكاس له ڤه‌نزوێلا به پله‌ی دوه‌م مه‌ترسیدارترین شار دێت.
هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریكای باشور (42) شار له‌ریزی مه‌ترسیدارترین شاره‌كانن كه زۆرترین رێژه‌ی تاوانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
شاره مه‌ترسیداره‌كانی تریش كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشور و دابه‌ش بون به‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و باشوری ئه‌فه‌ریقا به‌جۆرێك كه له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (3) شاری مه‌ترسیداری هه‌یه و باشوری ئه‌فه‌ریقاش (3) شاری مه‌ترسیداری هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌و شارانه نه‌كراوه كه كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی له شه‌ڕ و ناكۆكیی چه‌كداریدان ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بونی ئامار و داتای راست و دروست، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین شاری دیكه‌ی مه‌ترسیدار هه‌ن له جیهان كه له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌یان پێ نه‌كراوه.