لە چوار رۆژدا (313) سەرباز و چەکدارى سەر بە تورکیا کوژراون

(سبەى):

هێرش و پەلامارەکانى سەربازان و چەکدارانى سەر بە سوپاى تورکیا و فڕۆکە جەنگیەکانیان بۆ سنورى عەفرین بەرفراوانبوە، لە بەرامبەردا شەڕڤانان لە وەڵامى هێرشەکان بەردەوامن و بەپێى دوایان ئامارى یەپەگە لە چوار رۆژدا (313) چەکدار و سەرباز کوژراون.

ئەمڕۆ هەینى فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیا دەستیان بە بۆردومانى سنورى عەفرین کردەوە و چەکدرانى سەر بەو وڵاتەش لە چەند لایەکەوە هەوڵى هەرێشیان دا لەبەرامبەردا شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە  بەرپەرچى هێرشەکانیان داوەتەوە و لە جندرێس و شەرا پێکدادان و شەڕى سەخت لەنیوان هەردولادا رویدا کە تائێستا بەردەوامى هەیە.

ئاژانسى فورات نیوز بڵاوى کردەوە؛ لەماوەى چوار رۆژى رابردودا و لە ئەنجامى بەرپەرچدانەوەى توندى هێرشەکان لە جندرێس و بلبلێ و شەرا لانى کەم (313) چەکدار و سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون و تا نیوەڕۆى ئەمڕۆش لە دەوروبەری گوندی بوکێ-ی ناوچەی بلبلێ لە ئەنجامی شەڕێکی سەختدا (١٠) سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

ئەوە لەکاتێکدایە کە نزیکەى (50) رۆژە لەشکرکێشى و شەڕ و پێکدادان و بۆردومان بەردەوامە و وەک ناوەندی راگەیاندنی (هەسەدە) ئاشکراى کرد؛ تا حەوتى ئازار (١٥٨٨) سەرباز وچەکدارى سەر بە سوپای تورکیا کوژراون، هاوکات (٢٨٣) شەڕڤان لە شەڕى بەرگرى لە خاکى عەفرین شەهید بون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە