دەستگرتن بەسەر پردێدا بە فەرمانى عەبادى بوە 

(سبەى):
بە فەرمانی حەیدەر عەبادی هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر ناحیەی پردێدا گرت و هێزەكانی پارتی و یەكێتیش بەرەو بازگەی شێراوە كشانەوە، ئێستا هێزى جێگیر چوەتە ناحیەکە کە زۆرینەى دانیشتوانەکەى جێیانهێشتوە.

ئەمڕۆ، هێزەكانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە فەرمانی حەیدەر عەبادی دەستیان بەسەر ناحیەی پردێدا گرت، هێزەكانی پارتی و یەكێتی لەو ناحیە كشانەوە ‌و بەرگرییەکى ئەوتۆیان نەكرد.

بەپێی دواین زانیارییەكان، هێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی نزیكبونەتەوە لە بازگەی شێراوە، ئێستاش بۆ ماوەیەكی كاتی شەڕ و تەقەكردن لە نێوان هێزی پارتی و هێزە عێراقیەكان وەستاوە.

هاوكات ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی ناحیەی پردێ‌ لە ترسی حەشدی شەعبی و بەهۆیی شەڕ و تۆپبارانەوە ماڵەكانیان بەجێهێشت.

ناحیەی پردێ بە دوری (50) كیلۆمەتر دەكەوێتە باشوری هەولێر، ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی (50) هەزار كەسە و سەربە قەزای دوبزی پارێزگای كەركوكە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە