دو پەیام لە سیستانی و سەدرەوە 

السيستاني والصدر يؤكدان ضرورة نبذ الطائفية والارهاب

(سبەى):
مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، پەیامێك لەبارەی دۆخی كەركوك ‌و ناوچەكانی دیكە بڵاودەكاتەوە ‌و داوای هێوركردنەوەی بارگرژییەكان و یەکلاکردنەوەى کێشەکان دەکات بەپێی دەستور،

عەبدولمەهدی كەربەلایی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان ئاماژەی بەوە كرد؛ پێویستە حكومەتی عێراق هاوڵاتیانی كورد بپارێزێت ‌و مافەكانیان دابینبكات، داواشی لە هەمو لایەنەكانی عێراق كرد، بەپێی دەستور كێشەكانیان چارەسەر بكەن ‌و دور بكەونەوە لە بارگرژیی ‌و ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوخۆی عێراق.

نوێنەرەكەی مەرجەعی شیعەكانی عێراق جەختدەكاتەوە؛ پێویستە سەركردەكانی كورد ریزەكانیان یەكبخەن ‌و بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، بەپشتبەستن بەدەستور، هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا بدەن.

لاى خۆیەوە موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە، نوسیویەتی؛ پێویستە كەركوك وەك نمونەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و برایەتی و یەكپارچەیی بمێنێتەوە و هیواشی خواستوە، روداوەكانی چەند رۆژی رابردو نەبێـتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی رەگەزی و تائیفی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە