(سبەی):
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی (20) هه‌زار خێزان له كه‌ركوك و خورماتوه‌وه ئاواره‌بون و رویان له هه‌ولێر و سلێمانی كردوه و بارودۆخیان خراپه و به‌شێكیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه، له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ میوانانی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌رده‌وامه و وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقیش سه‌ردانی گه‌رمیانی كرد.
نزیكه‌ی (20) هه‌زار خێزان له كه‌ركوك و خورماتوه‌وه ئاواره‌بون و رویان له هه‌ولێر و سلێمانی كردوه ئێستا هاوڵاتیانه بارودۆخیان خراپه و به‌شێكیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه.
بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگادار بونی دۆخی ژیانیان و گه‌یاندنی هاوكاری زیاتریش پێیان، دەرباز محەمەد، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی گه‌رمیانی كرد و میوانانی ناوچه جێناكۆكه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.
هاوکات له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێمیش كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ میوانانی كه‌ركوك و خورماتو ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌رده‌وامه و له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی له سلێمانی و مه‌كۆی خورماتو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌كۆی كه‌لار و كفریی و چه‌ند گه‌نجێكی خۆبه‌خش له كه‌لار و ناحیه‌ی رزگاری كه‌مپینان راگه‌یاند.
هاوكات له هه‌ڵه‌بجه و پشده‌ر و ده‌ربه‌ندیخان و سه‌یدسادقیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هاوكاری كۆده‌كرێته‌وه.
به‌هۆی خراپی بار‌و دۆخی ژیانیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كۆمه‌كه‌كانیان پێشكه‌شی كه‌مپینه‌كان بكه‌ن.