(سبەی):
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایانگەیاند، كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ریان له پارێزگای دێرزور كۆنترۆڵكرد، كه به‌گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی سوریا داده‌نرێت.
سایتی فه‌رمی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات بڵاویكرده‌وه، كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتیه له سوریا‌و ده‌كه‌وێته كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی روباری فورات و (10) كیلۆمه‌تر له شاری مه‌یادینی پارێزگای دێرزوره‌وه دوره.
ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لولی جزیره، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه له (9)ی ئه‌یلول راگه‌یه‌ندرا، كه ئامانجه‌كه‌ی رزگاركردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دێرزوره.