وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکرا

(سبەی):

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی دیاری کرد.

کاتع زەوبەعی، سەرۆکی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند؛ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی (12)ی ئایاری ساڵی داهاتو بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر بە فەرمی وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری بکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیاربو لە مانگی نیساندا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچوایە، هەروەها بەرپرسانی کۆمسیۆنیش ئاماژە بەوە دەکەن، تا ئەو وادەیە دەتوانن تەواوی ئامادەکارییەکان بگرنەبەر بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە