ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی پردێ ئاوارەی تەقتەق بون

(سبەی):

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی نایحەی پردێ ئاوارەی سنوری ناحیەی تەقتەق بون.

پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ بەهۆی پێکدادانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی ناحیەی پردێ ئاوارەی تەقتەق بون.

بەوتەی بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی پردێش، بەهۆی بۆردومانەکانەوە ماڵەکانیان زیانی زۆریان پێگەیشتوە و بەهۆیەوە ئاوارەبون.

ئاماژەیان بەوەشكرد، کوردەکانی ناحیەی پردێ ماڵەکانی خۆیان جێهێشتوە و تەنها تورکمانەکان لەوێ ماونەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە