تیله‌رسۆن: هه‌رێم و بەغدا به‌ گفتوگۆ کێشه‌كان یه‌كلایی‌ بكه‌نه‌وه‌

عەبادی و تیلەرسۆن

(سبەی):

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌ ‌و نیگەرانی واشنتۆنی له‌ بارگرژییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و عێراق راگەیاند و داوای کرد كێشه‌كان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێن.

شه‌وی‌ رابردو ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا، بەسەردانێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە بەغدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌ ‌و شه‌ڕی‌ تیرۆر ‌و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراقیان تاوتوێ كرد.

تیله‌رسۆن، ‌نیگه‌رانییەکانی واشنتۆنی گەیاندە بەغدا له‌ باره‌ی‌ ئه‌و ناكۆكیی‌ ‌و بارگرژیانه‌ی‌، له‌ نێوان حكومه‌تی‌ فیدراڵ ‌و هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتونه‌ته‌ ئاراوە و رایگەیاند: به‌غدا ‌و هه‌رێم دۆستی‌ ئه‌مەریكان ‌و به‌پێویستی‌ ده‌زانن، هه‌ردولا زمانی‌ دیالۆگ بكه‌نه‌ بنه‌ما بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ نێوانیان.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا، نیگه‌رانی‌ وڵاتەکەی نیشاندا، له‌به‌رامبه‌ر پێكدادان ‌و بارگرژییه‌كانی‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، لەگەڵئەوەشدا جەختی کردەوە کە؛‌ ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراقدایه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە