(سبەی):
وه‌زیری به‌رگری روسیا رایدەگەیەنێت، داعش ته‌نها (5%) خاكی سوریای له به‌رده‌ستدا ماوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتر (70%) خاكی ئه‌و وڵاته‌ی كۆنترۆڵكردبو.
سێرگی شویگۆ، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا هێزه ئاسمانییه‌كانی روسیا (948) سه‌ربازگه‌ی راهێنان و هه‌زار و (500) ئۆتۆمبێل و ئامێری سه‌ربازی و (666) كارگه‌ی سه‌ر به داعشیان له‌ناو بردوه.
وه‌زیری به‌رگری روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، (998) شار و شارۆچكه‌ی ژێر ده‌ستی داعش رزگاركراون، كه روبه‌ره‌كه‌یان (503) هه‌زار و (223) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بوه و یه‌ك ملیۆن و (12) هه‌زار ئاواره‌ش گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
شویگۆ ئاشكراشیكرد، داعش پێشتر سێ ملیار دۆلاری له نه‌وتی سوریا ده‌ست ده‌كه‌وت، به‌ڵام دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه داعش ئه‌و سه‌رچاوه داراییه‌ی له‌ده‌ستداوه.