ئاراز عه‌بدولڕه‌حمان
مێژوی سیاسی به‌ده‌ر نییه له ئاڕاسته كردنی ئه‌م تۆمه‌ته له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به ركابه‌ر و نه‌یاره‌كانیان، كه له راستیدا ئه‌م تۆمه‌ته ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه له ئه‌نجامی ناكۆكی یاخود ململانێی نێوان دو لایه‌نی ناكۆك یاخود دو ده‌وڵه‌تی ناكۆك به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی تر له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی لایه‌نی خۆی یاخود ده‌وڵه‌تی خۆی كار ده‌كات.
ئه‌گه‌ر له‌ڕوی رێزمانییه‌وه پێناسه‌ی بكه‌ین به‌مانای غه‌در و خیانه‌ت و دڵسۆزییه بۆ دوژمن، وه له ڕوی زاراوه‌وه به‌تایبه‌ت پاش گه‌شه‌كردنی مه‌فهومی ده‌وڵه‌ت و سیستمی سیاسی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش گه‌شه‌ی كردووه به‌جۆرێك له سیستمی دیموكراسی دا كاتێك یاسا سه‌روه‌ره و جیاكراوه‌ته‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن كاتێك ئه‌م تۆمه‌ته ئاڕاسته‌ی كه‌سێك یاخود لایه‌نێك ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا له دادگا ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی، به‌ڵام له ده‌وڵه‌ته شمولی و دیكتاتۆریه‌كاندا رێك ئه‌م حاڵه‌ته پێچه‌وانه‌یه هه‌میشه كه‌سه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی وڵات نه‌یاره‌كان و ركابه‌ره‌كانی خۆیان به خائین و خۆفرۆش تۆمه‌تبار كردوه و پاشان پاكتاوی سیاسی كراون كه زۆربه‌ی جار ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه خۆیان مه‌حكوم بون به‌و تۆمه‌ته.
له مێژودا نمونه‌ی خیانه‌تی عوزما زۆرن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر لویسی شانزه پادشای فه‌رەنسادا هات پاش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا و ئاڕاسته‌كردنی ئه‌م تۆمه‌ته بۆ لویس و خانه‌واده‌كه‌ی و پاشان سه‌ربڕینیان، له جه‌نگی جیهانی دوه‌م دا ولیم جویس كه له‌دایكبوی ئه‌مەریكاو هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی بو، له‌و جه‌نگه‌دا رادیۆیه‌كی له ئه‌ڵمانیا دانا و دژی هاوپه‌یمانان و وڵاتی خۆی كاری ده‌كرد بۆیه له پاش ته‌واو بونی جه‌نگ ده‌ستگیر كرا‌و پاشان به‌تۆمه‌تی خیانه‌تی عوزما له سێداره درا.
ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه له هه‌ناوی سیاسی ئێمه وه‌ك كورد بونی هه‌بوه و هه‌یه، چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا سیاسیه‌كانی ئێمه باوه‌ڕیان به دیموكراسیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا و ركابه‌رێتی شه‌ریفانه نه‌بوه، له‌سه‌ده‌ی رابردودا و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌میشه ئه‌و لایه‌نانه‌ی شكستیان خواردوه له هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازیه‌كاندا لایه‌نی ركابه‌ر و به‌رامبه‌ریان تۆمه‌تبار كردوه به خیانه‌ت و ده‌ست تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ دوژمن له‌بری ئه‌وه‌ی ئاوڕێك له سیاسه‌تی چه‌وتی خۆیان بده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان ده‌گوزه‌رێت و پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێك كه له‌بنه‌ڕه‌تدا یارییه‌كی پارتی بو بۆ شاردنه‌وه‌ی چه‌ندین شكستی سیاسی و نادیموكراسی ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی دا له حیزبه‌كانی تر كه به‌سه‌ر كوردستانیدا هێناوه، هه‌رێمی كوردستانیان سه‌رباری ئاگاداری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ره‌و لێواری له‌ناوچون ئاڕاسته كرد، ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو كاره‌ساته له‌بری به‌خۆدا چونه‌وه و وازهێنان له ده‌سه‌ڵات یه‌كتر به خیانه‌تی عوزما تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه بێگومان ئه‌مه هه‌ڵگری ئه‌و كلتوره سیاسییه‌یه كه مه‌غزایه‌كی تاكڕه‌هه‌ندی و قاز ئاسای هه‌یه كه هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی نیشتمان په‌روه‌ری و خیانه‌ت له یه‌ك كه‌س دا كۆده‌كاته‌وه و به‌ئاره‌زوی خۆی دابه‌شی ده‌كات.
بۆیه گرنگه ئێستا خه‌ڵكی كوردستان چیدی رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م دو حیزبه‌ی كه به‌رپرسی هه‌مو ئه‌م كاره‌ساتانه‌ن نه‌هێڵن ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كڵۆڵی سیاسی به‌ڕێوه‌ببرێت و هه‌رگیز لێیان قبوڵ نه‌كرێت پێیان بوترێت تا ئێره و به‌س.
گرنگه ئه‌م كاره‌ساته‌ی ئه‌مڕۆ ببێت به زله‌یه‌ك له ده‌موچاوی خۆمانی بده‌ین تائێستا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئه‌م وڵاته‌وه پشتگیری ئه‌م دو حیزبه كراوه، بۆیه گرنگه ئیتر كاره‌كانی ئه‌م سه‌ركردانه وه‌ك ئیلهامی ئیلاهی چاولێنه‌كرێت و بۆ هه‌ڵه‌كانیشیان چه‌پڵه لێنه‌درێت تا چیدیكه ئه‌وانیش خۆیان لێ نه‌بێت به قایدی زه‌روره و وڵات به‌ره‌و كاول بونی زیاتر نه‌چێت، گرنگه وه‌ك هاوڵاتی و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی تۆزێك خێریان تێدا ماوه پێ‌داگر بین له چه‌سپاندنی دیموكراسی و به‌سیستماتیك كردنی ده‌سه‌ڵات تا ئیتر خائینی عوزما له چوارچێوه‌ی یاسادا یه‌كلا بكرێته‌وه نه‌ك له ململانێی سیاسی دا و بۆ خه‌تاباركردنی یه‌كتر به‌كاری بێنن.