(سبه‌ی):
زۆربه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم كه‌وتونه‌ته ده‌ست حكومه‌تی به‌غدا و كارمه‌ندی پێویست ره‌وانه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان كراون، به‌مزوانه‌ش فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
عه‌باس به‌یاتی سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا و نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران كه‌وتونه‌ته ده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا و (49) كارمه‌ندی بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان ره‌وانه‌كراوه.
به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تائێستا ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخابور به‌ته‌واوی نه‌كه‌وتونه‌ته ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌نكه‌ره‌ش ئاماده‌یی پیشانداوه كه هه‌ردو ده‌روازه سنورییه‌كه راده‌ستی به‌غدا بكات، هه‌ماهه‌نگیش هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بكه‌ونه ده‌ست حكومه‌تی فیدراڵ.
سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمیش به‌یاتی رونیكردوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی رێوشوێنه‌كانی گرتنه‌ده‌ستی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ته‌واوبون و به‌مزوانه راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێن.