عەبادى بەیاوەرى وەزیرى نەوت و ناوخۆ بەرەو تورکیا بەڕێکەوت

حەیدەر عەبادى

(سبەى):

سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرەو تورکیا بەڕێکەوت و وەفدێک لە بەرپرسانى باڵاى حکومەتەکەشى یاوەرى دەکەن کە لەناویاندا وەزیرى نەوت و ناوخۆ هەن.

نوسینگەى حەیدەر عەبادى ئاشکراى کرد؛ سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوە، ئەوەش لە چوارچێوەى گەشتە هەرێمیەکەى کە تێیدا سەردانى تورکیا و ئێران دەکات.

ئەوەشى خستوەتەڕو کە وەفدێکى باڵاى حکومەت یاوەرى عەبادى دەکەن لەناویاندا؛ وەزیرانى ناوخۆ و نەوت و پلاندانان و کارەباو راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى و چەند بەرپرسێکى دیکە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ عەبادى ئاماژەى بەوەکرد؛ دەیەوێت سەردانى تورکیا و ئیران بکات و وتى: “بۆچونى عێراق دەگەیەنمە وڵاتانى دراوسێ لەبارەى داهاتوى ناوچەکە”.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ توركیا رایگه‌یاند؛ چوارشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌گاته‌ ئه‌نكه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ بیناڵى یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا كۆده‌بێته‌وه‌ و “عه‌بادی‌ و یه‌ڵدرم وێڕای‌ تاوتوێكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دو قۆڵییه‌كانی‌ نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و به‌غدا باس له‌ پێشهاته‌كانی‌ دوای‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ره‌وشی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە