(سبەی):
لە کفری هاوكاری به‌سه‌ر لێقەوماوانی خورماتو و كه‌ركوك دابه‌ش دەکرێت و باژێڕوانی گۆڕان لەو قەزایە رایگەیاندوە کە ئاواره‌كان له دۆخێكی خراپدان و ده‌بێت به‌په‌له ئاوڕیان لێبدرێته‌وه.
نه‌سره‌دین مه‌حمود، باژێروانی مه‌كۆی كفری به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌كه بۆ جارێكی دیکە كه‌لوپه‌ل و هاوكارییه‌كانی به‌سه‌ر (200)خێزانی لێقەوماوی كه‌ركوك و خورماتو دابه‌ش كرد كه به‌هۆی روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر رویان له ئیداره‌ی گه‌رمیان كردوه.
وتیشی: “ئاواره‌كانی كه‌ركوك و خورماتو له دۆخێكی خراپدان و داوا له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان دەکەم به په‌له ئاوڕیان لێبده‌نه‌وه”.