(سبەی):
تەڤگەری ئازادی کوردستان نەخشەڕێگایەکی بۆ چارەسەری دۆخی هەرێم راگەیاند و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
روناك مه‌جید، جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نه‌خشه ڕێگای ته‌ڤگه‌ری ئازادی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی هه‌رێم راگه‌یاند و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی ده‌كه‌ن.
روناک مەجید، خاڵەکانی ناو پرۆژەکەی خوێندەوە کە بریتن لە:
1-دامه‌زراوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان، که له دوای مانگی تشرینی دوەی ئەمساڵەوە نه شه‌رعیه‌تی یاسایی و نه شه‌رعیه‌تی لای گه‌ل نه‌ماوه بۆیه ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
2-دامەزراندنی ئەنجومەنێکی کاتی بە سەرپەرشتی (یونامی)، که کاره‌کانی په‌رله‌مان بکات ماوەی شه‌ش مانگ تا ساڵێک، بە مەبەستی بنیادنانی سیستەمێکی لامەرکەزی، یاسایی، دیموکراتی، پەرلەمانی.
3-ئەنجومەنەکە لە (150) ئەندام پێکدێت، کە دەستەیەکی (15) کەسی لێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ راپەراندن و بەڕێوەبردنی کارەکانی حکومه‌ته کاتییه‌که.
بەشێکی دیکەی نەخشەڕێگاکە دروستکردنی حکومەتێکی راگوزارییە، کە پێک بێت له (15) که‌س له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که و دروستبکرێت لە کەسایەتی تەکنۆکرات و بێلایەن و دڵسۆز، لەگەڵ دروستکردنی دادگایه‌کی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئیراده.
هەروەک ده‌سته‌یه‌ک له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که پێک‌بێت که به هاوبه‌شی له گه‌ڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بکات، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق پێش بخات لەگەڵ دروستکردنی لیژنەیەکی بێ لایەن و شارەزا بۆ نوسینەوەی رەشنوسی دەستورێکی دیموکراتی و پێکهێنانی کۆمیسیونێکی نوێی هەڵبژاردن که له که‌سانی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ پێک‌بێت ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگه‌رد که لیستی ده‌نگده‌ران پاک بکاته‌وه و ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی (پەرلەمان، ئەنجومەنی پارێزگاکان و قه‌زا و ناحیه‌کان و راپرسی لەسەر رەشنوسی دەستور)بکات.
خاڵەکانی دیکەی پرۆژەکە خۆی دەبینێتەوە لە رێکخستنی هێزە ئەمنیەکان (پێشمەرگە، پۆلیس، ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکان) و دەرکردنیان لەژێر هەژمونی حیزبی و شه‌خسی و کردنیان بە دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی و رێکخستن و ئاشکراکردنی سەرجەم سەرچاوە دارایی و ئابورییەکان و دەرهێنانیان لەژێر هەژمونی حیزب و رێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می دارایی و موچه، بنیادنانی ئابوریەکی ده‌مه‌زراوه‌یی نیشتیمانی.
هەروەک دادگایی کردنی هه‌مو ئه‌وانه‌ی که که‌مته‌رخه‌م بون و تێوه‌گلاون له شکست و دۆڕاندنی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێم به عیراق، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی تێوه‌گلاون به که‌یسی گه‌نده‌ڵی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل.