(سبه‌ی):
له‌دوا روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌وه نزیكه‌ی (8) هه‌زار خێزانی كورد له قه‌زای خورماتو ئاواره بون و (14) هاوڵاتی مه‌ده‌نیش له‌و قه‌زایه شه‌هید و بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها زیاتر له دو هه‌زار ماڵیش سوتێنراون و تاڵانكراون.
شه‌لال عه‌بدول قایمقامی قه‌زای خورماتو به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار خێزانی كورد له خورماتو ئاواره‌بون و نزیكه‌ی (50) هه‌زار كه‌س ده‌بن، ئه‌وه جگه له كوژرانی حه‌وت هاوڵاتی و حه‌وت كه‌سی تریش تائێستا بێسه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (50) خانوش ته‌قێنراونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی (2) هه‌زار ماڵی كوردیش تاڵانكراون و سوتێنراون.
له پێش روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌ڕه‌كی رزگاری و كۆماری و برایه‌تی له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بون كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كانیان كورد بون.
به‌ڵام له دوای روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه و هه‌ردو بازگه‌ی چون و هاتنی خورماتو و چیای خورماتوش كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و تا ئێستاش له‌و شوێنانه ماونه‌ته‌وه.