(سبەی):
كارڵس پیگدیمۆنت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاند، بڕیایداوه بانگه‌واز بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌كات چونكه تائێستا هیچ گره‌نتییه‌كی پێویستی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیاوه وه‌رنه‌گرتوه.
سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا وتی: تاوتوێی ئه‌وه‌م كردوه بانگه‌واز بكه‌م بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كه‌ته‌لۆنیا، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ماندا بگرێت، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌كم پێنه‌گه‌یشتوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه سه‌ركه‌وتو ده‌بێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ته‌لۆنیا ریفراندۆم به‌ڕێوه‌چو، زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان به جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ ئیسپانیا، به‌ڵام حكومه‌تی مه‌درید ریفراندۆمه‌كه به‌نایاسایی داده‌نێت و ئێستا فشاره‌كانی له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆنیا توندكردوه‌ته‌وه‌و رێوشوێنی گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنی هێزی پۆلیس و سه‌رچاوه داراییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا.