هێرش بۆسەر بنکەى سەرکردەکانى داعش بەڕێوەیە

(سبەى):

هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى ئامادەکارى دەکات بۆ هێرشکردنە سەر شارى ئەلبوکەمالى سەر بە پارێزگاى دێرزور لە سوریا کە بە مۆڵگە و شوێنى مانەوەى زۆرێک لە سەرکردەکانى داعش دادەنرێت.

رایان دیلۆن، وتەبێژى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش بە سەرۆکایەتى ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە ئاشکراى کرد؛ هێزەکانیان هێرش دەکەنە سەر شارى ئەلبوکەمال کە ئاماژەکان دەریدەخەن زۆربەى سەرکردەکانى داعش تێیدا خۆیان حەشارداوە.

لەوبارەیەوە دیلۆن بە ئاژانسى سپوتنیکى روسى وتوە؛ پێویستە سەرەتا پێگە و دەستکەوتەکانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە کێڵگە نەوتیەکان و ئەو ناوچانە جێگیر بکەن کە لە دەستى داعش دەرهێنراون لە ناچوەکانى پارێزگاى دێرزور، دواتر ئامادەکارى دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر شارى بوکەمال کە بە بڕواى ئەوان زۆرینەى سەرکردەکانى داعشى تێیدان.

ئەو باسى لەوەکردوە دواى موسڵ لە عێراق و رەققە لە سوریا، ئەلبوکەمال بە گرنگترین بنکەى تیرۆریستانى داعشە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە