(سبەی):
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێم له ماوه‌ی (27) رۆژی رابردودا (553) ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی بۆ ماوه‌ته‌وه و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وت فرۆشتوه موچه‌ی ئه‌مساڵ دابینبكات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی حكومه‌تی عێراق بڵاویكردونه‌ته‌وه، له (27) رۆژی ڕابردودا (11) ملیۆن و (533) هه‌زار و (583) به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به بۆری هه‌نارده‌كراوه.
وتیشی: ئێستا نه‌وتی برێنت نرخی (60) دۆلاره، ئه‌گه‌ر له هه‌ر به‌رمیلێكیش (48) دۆلار بۆ هه‌رێم مابێته‌وه ئه‌وا له‌و ماوه‌یه‌دا داهاتی نه‌وت (553) ملیۆن دۆلار بوه و به‌وه‌ش سه‌رباری هه‌مو گرفته داراییه‌كان داهاتی نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه‌وه به‌شی چاره‌كه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشیده‌كات داهاتی هه‌مو مانگه‌كانی ئه‌مساڵ به‌شی ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات به‌بێ پاشه‌كه‌وت.