(سبەی):
د. ده‌نیز ناتالی رایدەگەیەنێت؛ باشترین هه‌نگاو بۆ كورد پێكهێنانی دامه‌زراوه‌كانه و به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌نگاوی خێرا بنرێت به ئاراسته‌ی ژینگه‌یه‌كی سیاسی دامه‌زراوه‌یی.
د. ده‌نیز ناتالی، توێژه‌ر له نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی له زانكۆی به‌رگری نیشتمانی ئه‌مەریكا رایگەیاند، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان له‌م ساته وه‌خته‌دا باشترین بڕیاری په‌رله‌مان ده‌بو ئه‌گه‌ر بكرابایه.
وتیشی: له عێراقدا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بێ، ئه‌مه‌ش واده‌كات وێنه‌ی كوردستان باش نه‌بێت و وه‌ها نیشانی بدات كه سه‌قامگیرنیه و ناتوانێت سیستمێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌بێت هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری شكستی ریفراندۆم بو.
ئەو توێژەرە سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و ده‌وڵه‌ت ده‌پرسێ، ئایا هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته؟ یان تۆكمه‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی؟ سه‌ره‌تا ده‌بێ ده‌ستبكرێت به پێكهێنانی دامه‌زراوه‌كان، چونكه تۆ ده‌وڵه‌تت هه‌بێ یان نه‌بێ پێویستت به دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیه.