(سبەی):
سه‌فوان و سحێلا، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م شوێنی رێككه‌وتنی شكستهێنانی سه‌ددامه دوای شه‌ڕی داگیركردنی كوه‌یت، دوه‌میش شوێنی شكستی مه‌سعود بارزانی و له‌ده‌ستدانی خاكه له دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆم، ئەو دو رێككه‌وتنه ئێستا باسی گه‌رمی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن.
خێمه‌ی سه‌فوان، کە هه‌ندێك كه‌سیش به خێمه‌ی شكست ناوی ده‌به‌ن، ساڵی (1991) لەو خێوه‌ته‌دا رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دانی به‌شكستی خۆیدا نا له جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یتدا.
بەڵام له ناوچه‌ی سحێلای نزیك ناحییه‌ی ره‌بیعه‌ی سه‌ربه قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، حه‌شدی شه‌عبی بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر نوێنه‌ره‌كانی بارزانیدا سه‌پاند و چه‌ند رۆژێكه (سه‌فوان) و (سحێلا) تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان گه‌رم كردوه.
هه‌مو وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان داوایان له سه‌ددام كرد له كوه‌یت پاشه‌كشه بكات، سه‌دام گوێی نه‌گرت، بەڵام كاتێك سوپاكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شكستیهێنا و ناچاركرا له كوه‌یت بكشێته‌وه، رۆژی سێی مانگی پێنجی (1991) ناچار بو له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا شكستی خۆی بنوسێته‌وه، سه‌ددام كه كوه‌یتی به پارێزگای نۆزده‌یه‌می عێراق ناوده‌برد، ناچار بو بچێته ژێر باری ئه‌م بڕیارانه‌وه:
به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی خێمه‌ی سه‌فوان
* داننان به سه‌روه‌ری كوه‌یتدا
* هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر كوه‌یت ده‌ركراون
* قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له جه‌نگه‌كه‌دا به‌ر كوه‌یت كه‌وتون
* كۆتایهێنان به پرۆگرامه ناوه‌كی و بایۆلۆژی و كیمیاوییه‌كان
* گۆڕینه‌وه‌ی سه‌ربازه دیله‌كان و دیاریكردنی شوێنه مینڕێژكراوه‌كان
مه‌سعود بارزانی كه پێش ریفراندۆم ده‌یوت “ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ سنوری به‌ر له روخانی رژێمی سه‌ددام، ئێستا له‌بری چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و خوێنه‌ی كه له شه‌ڕی دژ به‌داعشدا پێشمه‌رگه رشتی، به‌هۆی گوێنه‌گرتن بۆ بڕیاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم، ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا له‌ناوچه دابڕاوه‌كان بكشێته‌وه”.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌بو ئالا وه‌لائی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی بارزانیدا كردوه له سحێلا، نوێنه‌ره‌كانی بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانە رێككه‌وتون:
به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی سحێلا
* راگرتنی شه‌ڕو ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی (24) سەعات به‌درێژایی (250 كم2)
* دانانی لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری به‌مه‌به‌ستی پاشه‌كشێكردنی پێشمه‌رگه
* گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ سنوری ساڵی (2003)
* راده‌ستكردنی ته‌واوی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم به حكومه‌تی به‌غداد
به به‌راوردكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كانیان ده‌توانرێت بوترێت سه‌فوان و سحێلا دو رێككه‌وتنن كه زاده‌ی شكستی بڕیاری تاكڕه‌وانه و كه‌لله ره‌قی لایه‌نه شكستخواردوی رێكه‌وتنه‌كانن.