نرخی چاککردنەوەی شاشەی (ئایفۆنX ) نزیکەی (300) دۆلارە

(سبەی):

کۆمپانیای ئەپڵ وردەکاری پارچەکانی مۆبایلە نوێیەکی ئاشکرا دەکات و نرخی شاشەی مۆبایلەکە نزیکەی (300) دۆلار دەبێت.

رۆژی هەینی کۆمپانیای ئەپڵ وردەکاری نرخی (ئایفۆن ئێکس)ی بڵاوکردەوە، کە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیاکەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێشوازییەکی زۆری لێ بکرێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بە نرخی پارچەکانی مۆبایلەکە کردوە و دەردەکەوێت کڕینی شاشەی مۆبایلەکە لەکاتی تێکچونیدا، (279) دۆلارە، ئەوەش دو هێندەی نرخی چاککردنەوەی شاشەی ئایفۆن شەشە کە (129) دۆلار بو، و هەروەها چاککردنەوەی شاشەی مۆبایلی ئایفۆن هەشت نرخەکەی (169) دۆلارە.

ئایفۆن ئێکس یاخود ئایفۆن (10) نرخەکانی لە (999) دۆلار دەستپێدەکات و تاوەکو ئێستاش سێ ملیۆن لەو مۆبایلە بۆ کڕین لەلایەن هاوڵاتیانەوە تۆمارکراوە کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتو بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە