واشنتۆن فشار دەکات کورد بەشداریی گفتوگۆکانی سوریا بکات

(سبەی):

واشنتۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکانی سوریای ئاگادارکردوەتەوە لە پێویستی بەشداریی کورد لە گفتوگۆ سیاسییەکانی ئەو وڵاتە و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو هەنگاوە نیگەرانی تورکیای لێبکەوێتەوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، حکومەتی واشنتۆن فشار دەکات کوردەکانی سوریا بەشداریی گفتوگۆکان بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش ستیڤان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ سوریا ئاگادارکردوەتەوە لە پێویستی بەشداریی کوردەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ماوەی داهاتو گرنگە لە گفتوگۆکانی سوریا، بەتایبەتیش کۆبونەوەکانی ئەستانە کە سبەینێ و دو سبەی بەردەوام دەبێت، لەگەڵ کۆنگرەی فراوانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە رۆژی (10) تشرینی دوەم بەڕێوەدەچێت، هەروەها کۆنگرەی گەلانی سوریا لە حەمیم لە (18) تشرینی دوەم و خولی هەشتەمی گفتوگۆکانی ژنێف لە (28)ی هەمان مانگ.

پێشبینیش دەکرێت ئەو هەنگاوەی ئەمەریکا بۆ بەشداریی کوردەکان لە گفتوگۆکانی داهاتوی سوریا، نیگەرانی تورکیای لێ بکەوێتەوە، کە بەبەردەوام دژایەتی خۆی بۆ هەوڵی کوردەکانی سوریا نیشان دەدات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە