(سبەی):
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردەوە و پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش دەڵێت: پارتی و یەکێتی و یەکگرتو دەیانویست دانیشتنەکە بشاردنەوە.
بەهار مەحمود، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەلایەن پارتی و یەکێتی و یەکگرتو رێککەوتنی لەسەرکراوە و لە دانیشتنەکەشدا چەندین جار پەیڕەوی ناوخۆ پێشێلکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتو دەیانویست دانیشتنەکەیان لێ بشاردنەوە.
رونیشیکردەوە، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان رێگەی نەداوە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان نوقتە نیزامی بگرن.