کۆمەڵ: پێویستە حکومەت و پارتی رێگە لەم کارە تێکدەرانە بگرن

(سبەی):

ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لەسەر روداوەکانی ئەمشەو راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە و ئیدانەی شکاندنی حەرەمی پەرلەمان و هێرشکردنە سەر پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و پارتی دیمکراتی کوردستان بەربەم کارە تێکدەرانە بگرن و لێکۆڵینەوەی تەواو ئەنجام بدەن و سەرپێچی کەران بەتوندی سزابدەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیەوە

بەداخەوە کۆی گشتی روداوەکانی ئەم دواییە بە شکاندنی حەرەمی پەرلەمان و هێرشکردنە سەر پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنوسان، دواتر چونەسەر بارەگای مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و سوتاندنی بارەگای یەکێتی و گۆڕان لەزاخۆ هیچ خزمەتێک بە دۆخی هەستیار و دژواری ئێستای هەرێم ناکات و بەتوندی ئیدانەی دەکەین.

پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و پارتی دیمکراتی کوردستان بەربەم کارە تێکدەرانەبگرن و لێکۆڵینەوەی تەواو ئەنجام بدەن و سەرپێچی کەران بەتوندی سزابدەن.

ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
2017.10.30

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە